Uncategorizedسلایدمەزارهەواڵ و چالاکی

کونسوڵخانەی چین: یادی دۆستی دێرینی گەلی چین ‘سەرۆک جەلال تاڵەبانی’ دەکەینەوە

رۆژی ٢ـی٥ـی٢٠٢٦، وەفدێکی کونسوڵخانەی چین لە هەرێم، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یانکرد و لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەت و باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال و یوسف زۆزانی بە گەرمی پێشوازیکران.

دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێزو وەفا، بەڕێز ژانگ ژیانژین جێگری کونسوڵی گشتی چین لە هەرێم، لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بە رێزەوە باسی لە پەیوەندی پتەو و دێرینی نێوان گەلی کورد و وڵاتی چین کرد کە سەرۆک مام جەلال وەک سەرکردەیەکی گەورەی گەلی کورد بناغەکەی دانا، نوسیبووشی “بە قووڵی یادی دۆستی دێرینی گەلی چین ‘سەرۆک جەلال تاڵەبانی’ دەکەینەوە”.

Back to top button