قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مەکتەبی راگەیاندن کۆدەبێتەوە

قوباد تاڵەبانی: “یەکێتی هێزێکی گەورە و کاریگەرە لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا، هەربۆیە دەبێت راگەیاندنی یەکێتیش بە جۆرێک خۆی نوێ بکاتەوە کە بتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر دەنگ و پەیامی یەکێتی بە خەڵکی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بگەیەنێت”.
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، بە ئامادەبوونی بەڕێزان عیماد ئەحمەد، لێپرسراویی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و لەتیف نێروەیی، لێپرسراویی بۆردی راگەیاندن، لەگەڵ بەرپرسانی دەزگاکانی راگەیاندن و ئەندامانی مەکتەبی راگەیاندن کۆبووەوە.
لەو کۆبونەوەیەدا لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال سوپاسی راگەیاندکارانی یەکێتیی کرد بۆ هەموو ماندووبوون و زەحمەتەکانیان. بەڵێنی هەموو جۆرە هاوکارییەک و پشتیوانییەکی پێدان بۆ نوێکردنەوەی میدیای یەکێتی کە لە ئاستی پێگەی یەکێتیدابێت، راشیگەیاند: “یەکێتی هێزێکی گەورە و کاریگەرە لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا، هەربۆیە دەبێت راگەیاندنی یەکێتیش بە جۆرێک خۆی نوێ بکاتەوە کە بتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر دەنگ و پەیامی یەکێتی بە خەڵکی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بگەیەنێت”.



