هەواڵ و چالاکی

مەکتەبی سکرتارییەت لە پێشوازی وەفدێکی لێکۆڵەرانی چین دا

وەفدێکی باڵا و شارەزایانی کۆماری میللی چین بۆ لێکۆڵینەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یان کردو لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ـوە پێشوازیکران.

دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا، لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا وەفدی باڵای چین بە شکۆوە باسیان لە پێگەی سەرۆک مام جەلال کرد وەک کارێزمایەک بۆ کۆکردنەوەی عیراقییەکان و رۆڵیان بەرزنرخاند لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان گەلی کورد و عیراق و چین .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سوپاسی وەفدی میوانیان کرد بۆ سەردانەکەیان و پێزانینیان دەربڕی بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی دەنرێن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی دێرینی نێوان گەلی کورد و کۆماری چین.