گەرمیانیەکان، بازووی پتەوو پڕ وزەی سەرکەوتنەکانی شۆڕشی نوێ بوون

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە کەلار و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، لە چوار سەردانی جیادا هەریەک لە هەڤاڵان (تاڵب عەلی حەسەن، حسێن عەزیز جوامێر، محەمەد کەریم جاور، سەباح رەشید ئەحمەد) پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەكێتی یان بەسەرکردەوە.
لەو سەردانانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت بە پەرۆشەوە لە هەواڵی تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوەو هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشی زیاتریان بۆ خواستن.
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە چاوی رێزەوە لە خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵانی ئازاو بە ورەی پێدەشتەکانی گەرمیانیان روانی کە هەمیشە بەشێکی گرنگی خەباتی چەکداریبوون و لەپێشەوەی کاروانەکەدا بوون کە هەڤاڵان تاڵب عەلی، حسێن عەزیز، مەحمەد کەریم، سەباح رەشید بەشێک بوون لەو خەباتە سەرکەوتووانەی شۆڕشی نوێ کە هەر لەسەرەتاوە شێر ئاسا هاتنە مەیدانی کوردایەتی و بوونە قاڵغانێکی پتەوی گەلەکەیان بۆ رزگاربوون لە زوڵم و زۆری دوژمن، لە بەرامبەر ئەو رابردووە گەشەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پەیامی یەکێتییانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکردن و سوپاسی رابردووی پاک و پڕ سەروەرییان کرا.
لایخۆیانەوە، هەڤاڵان سوپاسی بەسەرکردنەوەکانیان کردو روونیان کردەوە جێگەی خۆشحاڵییە ئەو خەباتەی دەستمان دایە توانیمان سەربکەوین و لەسەر رێبازی شەهیدانیش بەردەوام دەبین بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان.

