مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەردەوامە لە بەسەرکردنەوەی تێکۆشەرانی دێرین

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە گوندی قەرەناو سەر بە ناحییەی شوان، سەردانی پێشمەرگەی پارتیزان و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ فەخرەدین مەحمود ئەحمەد یان کرد.
لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵ فەخرەدین مەحمود یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست.



مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ رابردووی پاک و پڕ لە تێکۆشانی هەڤاڵ فەخرەدین مەحمود وەک پێشمەرگەیەکی پڕ ورە و بەدەستی رۆژانی سەختی کوردایەتی کە لە سەنگەرەکانی پێشەوەی روبەڕووبوونەوەکاندا شێرئاسا دەوەستایەوە و بۆ ساتێکیش سازشی نەدەکرد لەسەر بیرو باوەڕە نەگۆڕەکانی بۆ گەل و خاکەکەی، لەبەرامبەر ئەو رابردووە پڕ شکۆیەشدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەکێتییانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ییان ئاڕاستەکردو ستایشی رۆڵی جوامێرانەیان کرد.
لای خۆیەوە، هەڤاڵ فەخرەدین مەحمود پێزانینی دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەکەی و روونیکردەوە بیروباوەڕی پتەویان بۆ رزگاری گەل و نیشتیمان فاکتەری بەهێزی سەرکەوتنمان بوو بەرامبەر رژێمی بەعسی رووخاو .