مەکتەبی سکرتارییەت بە ڕێزەوە لە خەبات و تێکۆشانی قارەمانانی هەولێر دەڕوانێت

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری هەولێر لە سێ سەردانی جیادا هەریەک لە هەڤاڵان (نامیق خدر عەبدوڵا؛ سابر بەکر محەمەد؛ نەجات قادر ئیسماعیل) پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یان بەسەرکردەوە.
لەو سەردانانەدا؛ مەکتەبی سکرتارییەت بە پەرۆشییەوە لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروستی باشتریان بۆ خواستن.

مەکتەبی سکرتارییەت بە رێزەوە لە خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵانی قارەمان و بە ورەی هەولێریان روانی، لەو رووەوە هەڤاڵان نامیق خدر و سابیر بەکر و نەجات قادر لە سەرتای ئەو خەباتگێڕو پێشمەرگە قارەمانە بوون کە بە ئازایەتی و چاونەترسییان ترس و تۆقاندنیان خستبووە دڵی دوژمن .
مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکردو رێز و پێزانینیان دەربڕی بۆ رابردووی پاک و پڕ لە سەروەرییان .
لە بەرامبەردا هەریەک لە هەڤاڵان (نامیق خدر و سابیر بەکر و نەجات قادر) خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە بەسەرکردنەوەیان و جەختیان لە هەڵوێستی نەگۆڕییان کردەوە بەرامبەر بە شۆڕشی نوێ و یەکێتیی وەک رۆڵەیەکی دڵسۆزی خاک و گەلی کورد دەمێننەوە لە کۆڕی خەبات و تێکۆشاندا.
