هەواڵ و چالاکی

مەکتەبی سکرتاریەت بەردەوام پێشمەرگەو تێکۆشەرە دێرینەکان بەسەردەکاتەوە

رۆژی ٦ـی٧ـی ٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی، هەڤاڵ مەحمود حەمەد ئەمین خضر ناسراو بە (خاڵە خولە) پێشمەرگەی پارتیزان و تێکۆشەری دێرین یان بەسەرکردەوە.

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ (خاڵە خولە) وەک پێشمەرگەیەکی ئازاو بە دەستی خەباتی پارتیزانی کە دوای شاڵاوەکانی بەدناوی ئەنفال شێرئاسا لە مەیدانەکە مایەوەو بۆ ساتێکیش دانەبڕا لە کۆڕی خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی؛ لەم رووەوە مەکتەبی سکرتارییەت چەپکە گوڵی رێز و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکرد و بە رێزەوە لە مێژووی زێڕینیان رووانی و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشییان بۆ خواست.

لە بەرامبەردا؛ هەڤاڵ خاڵە خولە سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردو بە شکۆوە باسی لە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ کرد کە سەرۆک مام جەلال وەک رابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد لە ناوخۆو دەرەوەدا رۆڵی گەورەی دەگێڕا بۆ رزگاری و سەربەستی دۆزی گەلی کورد و دووپاتی لەسەر هەمان رێبازیش کردەوە بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان.