مەکتەبی سکرتارییەت شانازی بە مێژووی پڕ لە سەروەری و خەباتی نەپساوەی تێکۆشەرانی یەکێتی دەکات

ڕۆژی ١٣ـی ٧ـی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە شاری سلێمانی هەڤاڵ (حەسەن حسێن محەمەد) پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینیان بەسەرکردەوە.
لەو بەسەرکردنەوەدا، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە بارودۆخ و تەندروستیی هەڤاڵ حەسەن یان پرسییەوە و هیوای تەمەندرێژی و لەشساغی زیاتریان بۆ خواست.
مەکتەبی سکرتارییەت بە شانازییەوە مێژووی پڕ لە سەروەری و خەباتی نەپساوەی هەڤاڵ حەسەن یان بەرز نرخاند، وەک پێشمەرگەیەکی ئازاو بەدەست کە سەرباری گرتن و راگواستنی خۆی و خانەوادەکەی جەسور تر دەبوو لە داوا رەواکانی گەلەکەی و بۆ ساتێکیش خافڵ نەبوو لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان .لەبەرامبەر ئەو کۆشش و قوربانیدانەی خۆی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی، مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەکێتییانە و ئەمەکداریی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان پێگەیاند و بە شکۆوە لە ڕابردووی زێڕین و پاکییان ڕوانرا.
لای خۆیەوە، هەڤاڵ حەسەن حسێن پێزانینی دەربڕی بۆ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، وەک ئۆرگانێکی کارا و خەمخۆر کە هەمیشە بە وەفا و ئەمەکدارییەوە خەباتگێڕان و تێکۆشەرانی دێرینی شۆڕشی نوێ و یەکێتی بەسەردەکەنەوە.

