سلایدهەواڵ و چالاکی

مەکتەبی سکرتارییەت، رابردووی پاک و پڕ لە تێکۆشانی هەڤاڵ سەیفوڵا عەلی بەرز دەنرخێنێت

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی هەڤاڵ (سەیفوڵا عەلی قادر) فەرماندەو تێکۆشەری دێرینی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یان کرد.

لەو سەردانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ سەیفوڵا یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشیی هەمیشەییان بۆ خواست.

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە رێزەوە رابردووی پاک و پڕ لە تێکۆشانی هەڤاڵ سەیفوڵا یان خستەوە بەر باس وەک فەرماندەیەکی بە هەڵوێست و خەباتکاری شۆڕشی نوێ کە لە هەموو وێستگەکانی خەباتی چەکداریدا رۆڵی گەورەی دەگێڕا و هەر ئەرکێکیشی پێسپێردرابێت بە ئەمانەتەوە جێبەجێیدەکرد؛ لە بەرامبەر ئەو رابردوو پڕ لە سەروەرییەشدا ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکردو چەپکە گوڵی رێز و وەفادارییان پێشکەشکرد.

لایخۆیەوە؛ هەڤاڵ سەیفوڵا عەلی سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردو بەسەرکردنەوەی تێکۆشەرانی رێگای رزگاری خوازی گەلی کوردی بە کارێکی پڕ لە وەفاداری لە قەڵەمدا کە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ئەنجامی دەدات .