باڵیۆزی فەرەنسا: بە شکۆوە لە کارو خزمەتەکانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەڕوانین

ڕۆژی ٧ـی ٧ـی ٢٠٢٦ بەڕێز (پاتریک دورێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق) سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال ی کردو لە لایەن باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە گەرمی پێشوازیکرا.
پاتریک دورێل دوای دانانی تاجە گوڵینەی رێز و وەفاداری، لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا سەردانی مەزاری مامی وەک دەرفەتێکی مەزن لە قەڵەم دا و نوسیبووی بە شکۆوە لە کارو خزمەتەکانی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەڕوانین وەک سەرکردەیەکی گەورەی گەلی کورد و سەرۆککۆماری پێشووی عیراق و بەگرنگییەوە لە پەیوەندی پتەو و دێرینی دەوڵەتی فەڕەنسا و گەلی کورد دەڕوانن وەک گەلێکی زیندووی ناوچەکە.
لە بەرامبەردا ؛ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سوپاسی بەڕێز پاتریک دورێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق کردو رایانگەیاند چاویان لە بەرەوپێشووچونی زیاترە لە نێوان دەوڵەتی فەرەنسا و گەلی کورد بۆ زیاتر پێشخستنی هەرێمی کوردستان.


