سلایدهەواڵ و چالاکی

مەکتەبی سکرتارییەت: هەڤاڵ (حەداد تەها سلێمان) فەرماندەیەکی دلێر و بە ورەی خەباتی شاخ بووە

رۆژی ٢٦ـی ئاب ی ٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی هەڤاڵ (حەداد تەها سلێمان) فەرماندەو تێکۆشەری دێرین یان بەسەرکردەوە.

لەو بەسەرکردنەوەدا؛ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە گرنگییەوە لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵ حەداد یان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست.

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە شکۆوە رۆڵ و قارەمانێتی هەڤاڵ حەداد یان خستەوەڕوو وەک فەرماندەیەکی دلێر و بە ورەی خەباتی شاخ کە لە رۆژە سەختەکاندا بەور ئاسا لە سەنگەری یەکێتی و گەلەکەیدا تێدەکۆشا؛ لە بەرامبەر ئەو رابردووە پڕ لە سەروەرییەشدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەکێتییانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکردو سوپاسی خەبات و مێژووی پڕ تێکۆشانیان کرد.

لە بەرامبەردا، هەڤاڵ حەداد تەها خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکە دەربڕی و جەختی کردەوە کە بە درێژایی کاروانی خەبات، بە ڕێبازێکی پۆڵاین و بەبێ سازش لەسەر بیروباوەڕە نەتەوەییەکەی، دڵسۆزانە لە سەنگەری پارێزگاریکردن لە خاک و گەلەکەی ماوەتەوە.