مەکتەبی سکرتارییەت، تێکۆشەری دێرین (هاوڕێ نزار) بەسەردەکاتەوە

رۆژی ٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ لەتیف ساڵح ئەحمەد ناسراو بە (هاوڕێ نزار) یان بەسەرکردەوە.
لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ نزار یان پرسییەوەو هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست.
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ نزار یان کرد وەک کادر و پێشمەرگەیەکی ورە قایم کە لە رۆژە سەختەکانی خەباتی شاخدا ئازایانە هاتبووە مەیدانەکەو بێگوێدانە زەبر و زەنگی رژێمی بەعسی فاشیست بە گڕوتینی یەکێتییانەوە خەباتی دەکرد بۆ رزگاری گەلەکەی.
لەبەرامبەر ئەو رابردووە پڕشنگدارەشدا، مەکتەبی سکرتارییەت پەیامی وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکرد.
لایخۆیەوە، هەڤاڵ نزار وێڕای خۆشحاڵی بۆ بەسەرکردنەوەکەی، جەختی کردەوە سەربەرزم بەو خەباتەی کردوومە وەک کادرو پێشمەرگەیەکی یەکێتیی و شۆڕشی نوێ.




