مام جەلال، تاکە سیاسی کورد بوو لێبوردنی گشتی رژێمی بەعس نەیگرتەوە

٣٨ ساڵ لەمەوبەر و له رۆژی ٨ی ئه‌یلوولی ساڵی ١٩٨٨، حزبی به‌عسی لەناوچوو بڕیارێکی لێبووردنی گشتی ده‌ركرد، کە بڕیارەکە لە هەمو عێراقدا تەنها (سه‌رۆك مام جه‌لال)ی نەگرتەوە.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی به ناونیشانی (لێبووردنی گشتی و فراوان بۆ هه‌موو كوردانی عیراق) له ئه‌یلوولی ساڵی ١٩٨٨دهركراوه، تێیدا هاتووه: “به پشتبه‌ستن به بڕگه‌ی (١) له مادده‌ی ٤٢، له ده‌ستووری عیراق، ئه‌نجومه‌نی شۆڕش (ثوره) له دانیشتنی رۆژی ٨ی ئه‌یلوولی ١٩٨٨ بڕیاریدا، هه‌موو ئه‌و كورده عیراقییانه‌ی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له ٦ی ئه‌یلوولی ١٩٨٨ ده‌یانگرێته‌وه، به‌ر لێبووردنی گشتی و فراوان ده‌كه‌ون له هه‌ر كارێك، كه یاسا سزای بۆ داناوه، كه پێش بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له ٦ی ئه‌یلوولی ١٩٨٨ ئه‌نجامدرابێت، گه‌ر له ده‌ره‌وه یاخود له ناوه‌وه‌ی عیراق بووبن، به‌ڵام بكوژی به‌ئه‌نقه‌ست و ئه‌وانه‌ی دزییان كردووه، به‌ده‌رده‌بن له‌م بڕیاره”.
له به‌شێكی تری بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: “هه‌موو كوردێك كه مه‌حكوم بێت، یاخود راگیرابێت، به‌ر لێبووردنی گشتی ده‌كه‌وێت و دۆسیه‌كه‌ی داده‌خرێت و ئازاد ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش گه‌ر مه‌حكوم نه‌بن یان رانهگیرابن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی دیكه، كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له ٦ی ئه‌یلوولی ١٩٨٨باسینهكردبێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش، كه تاوانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، یان دزیكردن سزادراون له‌و بڕیاره بێبه‌شده‌كرێن”.
له بڕگه‌ی سێیه‌می بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: ئه‌م لێبووردنه گشتییه، ته‌نها “خیانه‌تكار” جه‌لال تاڵه‌بانی ناگرێته‌وه!.
دوای نزیکی 17 ساڵ لە دەرکردنی ئەو بڕیارە، سەرۆك مام جەلال لە ٦ ی نیسانی ٢٠٠٥، دوای هەڵبژاردنی لەلایەن كۆمەڵەی نیشتمانیی عیراقەوە، پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقی پێدرا، بەوەش بوو بە یەكەم سەرۆكی كورد لە مێژووی سیاسی عیراقدا كە پۆستی سەرۆكی وڵات بگرێتە دەست، هەروەها یەكەم سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە مێژووی دروستبوونی عیراقەوە لە بیستەكانی سەدەی رابردووەوە، کە بۆ ماوەی دوو خول بەردەوام بوو.