هەواڵ و چالاکی

مەکتەبی سکرتارییەت: دەڤەری راپەڕین خاڵی سەرکەوتن و گەشەی زیاتری شۆڕشی نوێ بوو

لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی خەباتگێڕ و تێکۆشەرانی دەڤەری راپەڕین، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دوو سەردانی جیادا لە شاری رانیە، هەریەک لە هەڤاڵان (ئەبوبەکر خدر قادر، موحسین حەسەن بایز) پێشمەرگە و تێکۆشەرانی دێرینیان بەسەرکردوە.

لەو سەردانانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵان “کەمال مستەفا و موحسین حەسەن” وەک دوو پێشمەرگەی ئازا و بە ورەی رۆژانی سەختی خەبات کە لەسەنگەرەکانی کوردایەتیدا سنگیان کردبووە قەڵغانی پۆڵایین و ترسیان خستبووە دڵی دوژمنەوە، لە بەرامبەر ئەو رابردووە پاک و دانەبڕاوەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکردن و بە گرنگییەوە لە بارودۆخی تەندروستیان پرسینەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خوازرا.

لە بەرامبەردا، هەڤاڵان کەمال ئیبراهیم و موحسین حەسەن خۆشحاڵییان دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەیان و بە شانازییەوە لە رابردووی خۆیان دوان وەک دوو تێکۆشەری دێرینی یەکێتی و شۆڕشی نوێ .