قوباد تاڵەبانی: کەناڵی گەلی کوردستان یەکێکە لە شانازییەکانی مێژووی راگەیاندنی کوردی

بەبۆنەی یادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستانەوە، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووسانی کەناڵەکە دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووسانی کەناڵی گەلی کوردستان
بەبۆنەی یادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
کەناڵی گەلی کوردستان کە بە کەناڵی دایک ناسراوە، یەکێکە لە شانازییەکانی مێژووی راگەیاندنی کوردی و لە قۆناغە جیاوازەکاندا خزمەتی گەورەی بە بواری راگەیاندن و رۆژنامەگەریی کوردی کردووە. بەم مێژووە مەزن و درەوشاوەیەوە ئێمە و بینەران و خەڵکی کوردستان لەم قۆناغەشدا چاوەڕوانی زیاترمان لێتان هەیە و هیوادارین بە خۆنوێکردنەوە و پلان و بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانە زۆرترین بینەر لە دەوری خۆتان کۆبکەنەوە.
بە هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتر
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال