مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، هەڤاڵ (هاوڕێ دلێر) بەسەردەکاتەوە

رۆژی ١٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی، سەردانی فەرماندەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ خالید رەحیم رەشید ناسراو بە (هاوڕێ دلێر) یان کرد.
لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە ستایشی خەبات و جوامێری و ماندووبوونی هەڤاڵ دلێریان کرد وەک فەرماندەیەکی ئازا و بە هەڵوێستی رۆژە سەختەکانی خەباتی شاخ کە لە هەموو وێستگەکانی خەباتی چەکداریدا ئازایانە تێدەکۆشا بۆ مافی رەوای گەلەکەی، لە بەرامبەر ئەو رابردووە پڕشانازییەدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکردو لە نزیکەوە لە هەواڵ و تەندروستییان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست.
لایخۆیەوە، هەڤاڵ دلێر پێزانینی دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەکەی و بە شانازییەوە باسی لەو مێژووە کرد کە وەک رۆڵەیەکی جوامێر و بە دەستی شۆڕشی نوێ بێدابڕان درێژەی بە خەبات و تێکۆشانی خۆی داوە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا .




