لە بەرزنجە، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ئەمەک و وەفاداری بۆ هەڤاڵ (مام هەژار) دووپات دەکاتەوە

رۆژی ٢٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە گوندی بەرقەڵای سەر بەناحییەی بەرزنجە، سەردانی هەڤاڵ جەبار ساڵح حەمە ناسراو بە (مام هەژار) یان کرد.
لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە گرنگییەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی مام هەژار یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست.
مەکتەبی سکرتاییەت بە رێزەوە خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ مام هەژار یان هێنایەوە بەر باس وەک پێشمەرگەیەکی بە ورەو دانەبڕاوی رۆژگاری سەختی خەباتی شاخ، کە هەر لە تافی لاوێتیەوە بە گڕوتینێکی بەرزی کوردایەتی چەکی شەرەف و بەرگری لە شان ناوەو سەنگەرەکانی پێشمەرگایەتی کردە مەڵبەندی داوا رەواکانی گەلەکەی، لە بەرامبەر رابردووی پاک و مێژووی درەوشاوەیدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکردو رێزیان لەو مێژووە گەشەی نا.
لە بەرامبەردا، هەڤاڵی تێکۆشەر مام هەژار سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردو جەختی کردەوە “خەبات و تێکۆشانمان بە ئەرک زانیوە بۆ خاک و نیشتمان، ئێستاش بە هەمان گڕوتینی رابردوو لە هەر شوێنێک پێویستییەک هەبێت ئاڵا هەڵگری گەلەکەمان و یەکێتیی دەبم“.



