سلایدلێپرسراوی مەکتەب

“خانەوادەی بەڕێزی کابان بەشێکی گرنگن لە ناسنامەی هونەریی شاری سلێمانی”

زۆر خۆشحاڵ بووم سەردانی ماڵی نەسرین خان، هاوسەری هونەرمەندی شەهید قادر کابانم کرد و لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی ئاگاداربووم. هیوای تەمەندرێژی و لەشساغی بۆ دەخوازم.

هونەرمەند شەهید قادر کابان جگە لە هونەرەکەی، شۆڕشگێڕێکی گەورەش بوو و هەر بەهۆی کوردپەروەری و شۆڕشگێڕبوونییەوە لەلایەن رژێمی بەعسەوە شەهید کرا.

بە گشتی خانەوادەی بەڕێزی کابان بەشێکی گرنگن لە ناسنامەی هونەریی شاری سلێمانی و هەرگیز رۆڵی ئەم خانەوادەیە و بە تایبەت دوو هونەرمەندی مەزن شەهید قادر کابان و خوالێخۆشبوو کەریم کابان لە پێشخستنی هونەری کوردی لەبیر ناکرێن.