سلایدهەواڵ و چالاکی

وەفدێکی باڵای سیاسەتمەداران و رۆشنبیرانی میسر سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن

رۆژی ٢٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، وەفدێکی باڵای وڵاتی میسر بە یاوەری بەڕێزان فەرید ئەسەسەرد رووناکبیر و سیاسەتمەدار، دکتۆر یاسین رەووف رەسوڵ نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وڵاتی میسر، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یان کردو لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ـەوە بە گەرمی پێشوازیکران.

دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفاداری، وەفدی میوان بە رێزەوە لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا مێژووی خەبات و تێکۆشان و سەرکردایەتی سەرۆک مام جەلال یان خستەڕوو وەک سەرکردەیەکی گەورەی گەلی کورد کە رۆڵی گەورەی گێڕاوە بە ئاڕاستەی ئاشتی و دۆستایەتی زیاتر نزیکبوونەوەی هەردوو گەلی کورد و میسری برا.

لای خۆیانەوە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سوپاسی سەردان و وەفاداری وەفدی میوانیان کردو جەختیان لە هەڵوێستە گرنگەکانی سەرۆک و رابەر جەنابی مام جەلال کردەوە لەگەڵ گەلی میسری دۆست کە هیچ کات هەنگاوەکانی سەرۆک مام جەلال بێ حیکمەت و خوێندنەوەی قوڵ نەبووە بۆ ژیان و سیاسەتکردن.