سلایدهەواڵ و چالاکی
کونسوڵی گشتی رووسیا: ستایشی سەرکردایەتی سەرۆک مام جەلال لە بنیادنانەوەی عیراق و پرسی گەلی کورددا دەکەین

رۆژی ٢٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، ماکسیم روبین کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال ی کردو لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەتـەوە بە گەرمی پێشوازیکرا.
بەڕێز ماکسیم روبین، دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێزو وەفاداری لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا باسی لە رۆڵ و سەرکردایەتی سەرۆک مام جەلال کرد لە بنیادنانەوەی عیراقی نوێ و خزمەتکردنی بە پرسی گەلی کورد.
لە بەرامبەردا، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سوپاسی کونسوڵی گشتیی رووسیایان کرد لە هەرێم و جەختیان لە پەیوەندی پتەو و دێرینی گەلی کورد و رووسیا کردەوە کە سەرۆک مام جەلال وەک بەشێکی گەورەی هاوکێشە دیپلۆماسی و دۆستایەتیەکانی هەردوو گەلی دۆست رۆڵی گەورەی تیادا گێڕاوە.



