
سەرۆک مام جەلال یەکێکە لە سەرکردە گەورە و کاریزماکانی کورد بەدرێژایی مێژوو کە دروستبوونەوەی کەسایەتییەک بەو ھەموو سیفەتە لێھاتوویەوە لە سەرکردەی کوردا ئەستەمە باس کردن لە مێژووی سەرۆک مام جەلال پێویستی بە سەدان لێکۆڵینەوەی قوڵە بۆئەوەی ھەق بەگەورەیی و لێھاتوویی سەرۆک مام جەلال بدرێت.
ساڵی ١٩٥٣ کە تەمەنی سەرۆک مام جەلال تەنها ٢٣ ساڵ دەبێت سەرپەرشتی یەکەم کۆنگرەی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان دەکات لێھاتوویی خۆی بۆ ھەمووان دەسەلمێنێت ھەر لەو کۆنگرەیە دەبێتە سکرتێری گشتیی یەکێتییەکە، لەساڵی ١٩٥٥ سەرۆک مام جەلال کە یەکێک دەبێت لەدەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بەھۆی توانا بەرزەکانی دەبێتە سکرتێری گشتیی لاوان، وە لە ساڵی ١٩٥٩ کۆلێژی یاسا لە بەغدا تەواو دەکات، تەمەنی گەنجی سەرۆک مام جەلال پڕیەتی لە تواناو کاری باش واتا تەمەنی گەنجی بۆ ئەو پڕ سەروەری بوو.