سلایدلێپرسراوی مەکتەب

قوباد تاڵەبانی: یەکێتیی هەرگیز خەباتو قوربانیدانی تێکۆشەرانی لەبیر ناکات

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە هەولێر هەریەکە لە بەڕێزان سەفین مەلا قەرە، سەرکردە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی و مامۆستا سەیفەدین و مامۆستا حسێن شوانی، تێکۆشەرانی دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەسەرکردەوە.

قوباد تاڵەبانی رۆڵ و پێگەی هەرسێ تێکۆشەری دێرینی لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا بەرز نرخاند و هیوای لەشساغی و تەندروستی بۆ خواستن و، جەختی کردەوە تێکۆشەرە دێرینەکان ناسنامە و مێژووی یەکێتیین و یەکێتیی هەرگیز خەبات و قوربانیدانی ئەوان لەبیر ناکات.

Back to top button