کۆنسوڵی ئێران: سەرۆک مام جەلال رۆڵی گرنگی دەگێڕا بۆ ئاشتی ناوچەکە

رۆژی ٢ـی٦ـی٢٠٢٦ سەید محەمەد میر حوسەینی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و وەفدی یاوەری، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال- یان کرد و لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ـوە پێشوازیکران .
لەو سەردانەدا، سەید محەمەد میر حوسەینی دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێزو وەفا، بە گرنگییەوە پیرۆزبایی یادی ٥١مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد وەک هێزێکی گەورە و کاریگەری هەرێمی کوردستان و عێراق. لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بە شکۆوە باسی لە سیاسەت و تێڕوانینەکانی سەرۆک مام جەلال کرد وەک سەرکردەیەکی گەورەی گەلی کورد و سکرتێری گشتی یەکێتی کە لە رابردوودا رۆڵی گەورەی دەگێڕا بۆ ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانی عیراق و سیاسەتی سەرکەوتووانەی نێوان وڵاتانی ناوچەکە، هەر ئەمەش وایکرد هەمیشە بە شانازییەوە یادەوەرییەکانی بەرز رابگرین.
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە رێزەوە باسیان لە پەیوەندی پتەوی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە هەمیشە لە کاتە سەخت و دژوارییەکاندا هاوکار و یارمەتیدەری گەلی کورد بوون .
