هەواڵ و چالاکی

مەکتەبی سکرتارییەت: مایەی شانازییە خوێندکارێکی دڵسۆز و متمانە پێکراوی سەرۆک مام جەلال دەبێتە سەرۆک کۆمار

رۆژی ١١ـی ٥ـی ٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە کۆشکی بەغداد، سەردانی بەڕێز نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق- یان کرد و پیرۆزباییان ئاڕاستەکرد.

لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە هەڵبژاردنی بەڕێز سەرۆک نزار ئامێدی، وەک خوێندکارێکی دڵسۆز و متمانە پێکراوی سەرۆک مام جەلال و یەکێتی کە لە رابردوودا وەک بەشێک لە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ئەرک و کارەکانی بە ئەمانەتەوە جێ بەجێ دەکرد، ئەمڕۆش لەم پێگەیەدا مایەی شانازییە کە یەکێک لە سەرکردەکانی یەکێتی ئەم بەرپرسیارێتییەی پێسپێردراوە .

لایخۆیەوە، سەرۆک نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عیراق، سوپاسی وەفاداری و دڵسۆزی ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلالی کرد بۆ بەسەرکردنەوەکەی و دڵنیایی دا بە هەمان گوڕوتینی رابردوو درێژەپێدەری رێباز و سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەبێت بۆ خزمەتکردنی گەل و وڵات.

Back to top button