هەواڵ و چالاکی
نوێنەری فینلەندا: سەرۆک مام جەلال بە زیرەکی و هۆشمەندی خۆی توانی سەرکەوێت بەسەر هەموو بەربەستەکاندا

رۆژی ٧ـی٦ـی٢٠٢٦ بەڕێز (ئاکی کاوپینێن) جێگری سەرۆکی نێردەی فینلەندا لە بەغداد سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال- ی کرد و لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ـوە پێشوازیکرا.
بە دانانی چەپکە گوڵی رێز و پێزانین، جێگری سەرۆکی نێردەی فینلەندا لە بەغداد بە رێزەوە باسی لە مێژوو و خەباتی سەرۆک مام جەلال کرد وەک سەرکردەیەکی گەورەی گەلی کورد و عیراق لە رابردوودا بە زیرەکی و هۆشمەندی خۆی توانی سەرکەوێت بەسەر هەموو ئەو ململانێ و بەربەستانەی لەبەردەمی بوون وەک سەرکردەیەک کە لە رابردوودا بە قۆناغی زۆر سەخت و دژواردا تێپەڕیوە .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ ئاشنایەتی بەڕێز ئاکی کاوپینێن بە مێژوو و خەباتی سەرۆک مام جەلال کە تەمەنی خۆی بەخشییە خزمەت ئازادی و سەربەستی گەلەکەی .


