“کەرکوکییەکان هەمیشە داینەمۆی شۆڕش و جۆشدانی گیانی کوردایەتی و یەکێتیی بوون”

“کەرکوک و کەرکوکییەکان هەمیشە داینەمۆی شۆڕش و جۆشدانی گیانی کوردایەتی و یەکێتی بوونە و تێکۆشەرەکانیشیان نموونەی قارەمان و دڵسۆزبوون بۆ خاک و گەلەکەمان.”
رۆژی ٢٩ـی ٦ـی ٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری کەرکوک، لە دوو سەردانی جیادا هەریەک لە هەڤاڵان (رەشید عەلی محەمەد؛ ئەحمەد عەلی مەمەند قادر) پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرین یان بەسەرکردەوە.
لەو سەردانانەدا؛ مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵان رەشید عەلی و ئەحمەد عەلی یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروستی باشترییان بۆ خواستن .
مەکتەبی سکرتارییەت بە شکۆوە باسیان لە خەبات و تێکۆشانی کەرکوک و کەرکوکییەکان کرد کە هەمیشە لە ریزی پێشەوەی کۆڕی خەبات بوون، ڕاوەدوونان، گرتن و لەسێدارەدان لەلایەن دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی رژێمی بەعسی فاشیست نەیانتوانی ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی ئەو شارە تێکبشکێنن و ڕۆڵە قارەمانەکانی کەرکوک و تێکۆشەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕێکخستنە نهێنییەکان بوونە قەڵایەکی سەرکەشی پڕ زانیاری لە دەڤەرەکە. هەڤاڵان رەشید عەلی و ئەحمەد عەلی لە نموونەی ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانەبوون کە بەوپەڕی ئازایەتی و دڵسۆزییەوە وەک دوو خانەوادەی خەباتگێڕ و قوربانیدەر بەشێک لە شۆڕشی نوێ و سەرکەوتنەکانمان بوون.
لە بەرامبەردا؛ هەڤاڵان رەشید عەلی و ئەحمەد عەلی پێزانینیان دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەیان و جەختیان لە خەباتی نەپساوەیان کرد بۆ گەل و خاکی پیرۆزی کوردستان و رایانگەیاند تا کۆتایی هەر پێشمەرگەی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبن.


