سلایدلێپرسراوی مەکتەب

قوباد تاڵەبانی: یەکێتیی جەخت لە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە دەکاتەوە

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە ئامادەبوونی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.

لە بارەی کۆبونەوەکەوە، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە پەیجی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە: بەرچاوڕوونیمان پێدان لەبارەی سیاسەت و پێگەی یەکێتی لە کوردستان وعێراق و ناوچەکە. روونمان کردەوە، یەکێتی نەک رێگر نییە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەڵکو جەخت لە پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە دەکەینەوە و دواخستنی لەوە زیاتری ئەم پرسە بە مەترسی بۆسەر پێگەی هەرێم دەزانین.

هەروەها دەڵێت: داواشم لێکردن سەرباری کارانەبوونی پەرلەمان، ئەرکی خۆیان بەرامبەر بە دەنگدەران و خەڵکی کوردستان جێبەجێ بکەن و رۆژانە بەدواداچوون بۆ کێشەی هاوڵاتییان بکەن.