سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران (مەسعود پزیشکیان)
سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران (مەسعود پزیشکیان) لە دەفتەری یادەوەری لە مەزاری سەرۆک مام جەلال، دەنوسێت:
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٢-٩-٢٠٢٤ لەگەڵ وەفدێکی باڵا لە وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، گەشتینە سلێمانی و دەرفەتێ ڕەخسا فاتیحەیەک لەسەر مەزاری جەلال تاڵەبانی ئازیزو بەڕێز بخوێنین و سڵاوو ڕێز بنێرین بۆ ڕوحی بەرزو دیدی کراوەو ڕوانینی قوڵی ئەم ئازیزە. هەروەها فیداکاریی و خەباتی ئەم پیاوە گەورەی لە پێش ڕاپەڕینەوە و تا پاش سەرکەوتنی ڕاپەڕین، بۆ سەربەخۆیی و ئازادیی وڵاتە ئازیزەکەی بو، لە بیرنەکەین. قەدرزانی هەوڵ و کۆششە بێ کۆتاکانی لە پێناو دروستکردنی یەکێتی و یەکگرتویی لەناوەوەی وڵات و پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ ئێرانی ئازیزدا، بین.
خوا ڕوحی شاد بکات و یادی بۆ هەمیشە بە زیندویی و پایەداریی بۆ خەباتگێران و ئازادیخوازانی دونیا، بهێڵێتەوە.
مەسعود پزیشکیان
سەرکۆماری، کۆماری ئیسلامی ئێران
١٢-٩-٢٠٢٤
