سلایدلێپرسراوی مەکتەب

سەرۆک بافڵ، پشتیوانیی یەکێتیی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپات کردەوە

رۆژی ١-٧-٢٠٢٦ هەریەک لە سەرۆک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، پێشوازییان کرد لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا.

لەو بارەیەوە، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە: لەگەڵ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیمان کرد لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا. سەرۆک بافڵ پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپات کردەوە. هەردوولامان هاوڕابووین لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بە جۆرێک کە لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیادا بێت.