باڵیۆزی فنلەندا: ناوی سەرۆک مام جەلال هەر بە مەزنی دەمێنێتەوە

رۆژی ٧ـی٧ـی٢٠٢٦ (ئەنتی بوتکونن باڵیۆزی فنلەندا لە عیراق) سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال ی کرد و لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ـوە بە بەگەرمی پێشوازیکرا .
دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفاداری، ئەنتی بوتکونن لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا باسی لە رۆڵ و کاریگەری سەرۆک مام جەلال کرد وەک سەرکردەیەکی گەورەی گەلی کورد کە شانبەشانی خەبات و تێکۆشانەکانی بۆ گەلەکەی رۆڵی گەورەی گێڕا لە بونیادنانەوەی عیراقی نوێدا؛ لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئەنتی بوتکونن بە بایەخەوە باسی لە هۆنراوە بەناوبانگەکەی شاعیری گەورەی نەتەوەیی کورد کرد کە دەڵێت “مەرگ و ژین میسلی سێبەر و تاوە
ئەوی دەمێنێ باقی، هەر ناوە“، وتی ئەم دەقە رێک بۆ سەرۆک مام جەلال راستە چونکە هەمووان دەمرین بەس گرنگە ناوەکەت دوای خۆت چۆن بە جوانی و گەورەیی دەمێنێتەوە .
لە بەرامبەردا؛ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سوپاسی سەردانەکەی ئەنتی بوتکونن باڵیۆزی فنلەندا لە عیراق کردو بە رێزەوە لە پەیوەندی دێرینی گەلی کورد و دەوڵەتی فنلەندا دەڕوانین وەک دەوڵەتێک کە هەمیشە نزیک بوون لە خەم و ئازارەکانی میللەتەکەمان.


