مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی رابردوی جوامێرانەی هەڤاڵ جەمال سیرینی دەکات

ڕۆژی ١٣ـی٧ـی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە قەزای چوارتا، سەردانی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ (جەمال محەمەد حەسەن) ناسراو بە جەمال سیرینی یان کرد.
لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵی تەندروستی هەڤاڵ جەمال سیرینی یان پرسییەوەو هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست.
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە رێزەوە رابردووی پاک و پڕشانازی هەڤاڵ جەمال سیرینی یان خستەوە بەرباس وەک پێشمەرگەیەکی قارەمان کە لە رۆژە سەختەکانی خەباتی کوردایەتیدا ریزی پێشەوەی سەنگەرەکانی دەگرت، بە ئازایەتی و گیانفیدایی ببووە جێگای متمانەو باوەڕی هەڤاڵەکانی لە شاخ؛ لە بەرامبەر ئەو رابردوە جوامێرانەدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی وەفاو ئەمەکداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکردو ستایشی ئەو مێژووە گەش و زێڕینەیان کرد.

لەبەرامبەردا؛ هەڤاڵ جەمال سیرینی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەکەی و هیوای خواست بە گڕوتینێکی زیاترەوە رۆڵ بگێڕن بۆ بەسەرکردنەوەی پێشمەرگەو قارەمانەکانی شۆڕشی نوێ وەک تاکە شۆڕشی کورد کە توانیویەتی ئەو ئامانجەی هەوڵی بۆدا بە دەستی بهێنێت، ئەوەش بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال هاتەدی وەک رابەری بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کورد .