سلایدهەواڵ و چالاکی

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە دەربەندیخان دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە

رۆژی ٢٧ـی تەمموزی ٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە قەزای دەربەندیخان، لە دوو سەردانی جیادا هەریەک لە هەڤاڵانی تێکۆشەر (عەبدولکەریم مەحمود سەمین؛ ستار ساڵح عەبدولقادر) پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتی یان بەسەر کردەوە.

لەو سەردانانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت بە رێزەوە لە تەندروستی و گوزەرانی هەڤاڵان (مەلاکەریم و ستار ساڵح) یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواستن.

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە شکۆوە باسیان لە خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵانی دەربەندیخان و گەرمیان کرد، وەک قەڵایەکی سەرکەش و یاخی بەرامبەر بە دوژمن کە هەمیشە دەربەندیخانییەکان بەشێک بوون لە شانازییەکانمان و لە ناوجەرگەی ئەم مێژووەشدا هەریەک لە هەڤاڵان مەلا کەریم و ستار ساڵح وەک دوو ناوی دیاری خەباتی شاخ کە لە سەختترین رۆژگارەکاندا ئازایانە وەستاونەتەوە و خەباتیان بۆ ئازادی گەلەکەیان کردووە، لە بەرامبەر ئەو رابردووە پڕ لە سەروەرییەشدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی-ـیان ئاڕاستەکردن و پێزانینیان بۆ مێژووی زێڕینینان دەربڕی.

لە بەرامبەردا، هەڤاڵان مەلا کەریم و ستار ساڵح سوپاسی بەسەرکردنەوەکەیان کردو جەختیان کردەوە بە هەمان گوڕوتینی رابردوو هەر پێشمەرگەی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبن.