هەواڵ و چالاکی

مەکتەبی سکرتارییەت ئاوڕ لە خەبات و تێکۆشانی دوو تێکۆشەری دێرینی پێنجوێن دەداتەوە

لە درێژەی بەسەرکردنەوە و ڕێزلێنان لە ماندووبوونی خەباتکاران و گیان فیدایانی رێگای بەرزی کوردایەتی، ڕۆژی دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دوو سەردانی جیادا لە قەزای پێنجوێن و گوندی کانی سێف، هەریەک هەڤاڵان عەلی فایەق فەرەج ناسراو بە (عەلی بناوەسوتەیی) و نامیق مەحمود مارف ناسراو بە (نامیق کانی سێفی) یان بەسەرکردەوە.

لەو بەسەرکردنەوانەدا؛ مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوەو هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواستن .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی خەباتی بەرز و نەپساوەی هەڤاڵان عەلی بناوەسوتەی و نامیق کانی سێفی یانکرد وەک دوو پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرینی پێنجوێن و چەمی شلێر کە لە رۆژە سەختەکانی خەباتی چەکداریدا، سنگی خۆیان کردە قەڵغانی بەرگری لە خاک و نیشتمان و بە ورەی ئاسنین و خۆڕاگریی توانیان ببەنە بەشێکی گەورەی دەستکەوت و سەروەرییەکان، لەم رووەوە مەکتەبی سکرتارییەت تەئکیدیان کردەوە ئاوڕدانەوە لە تێکۆشەرو خەباتگێرەکانی شۆڕشی نوێ وەفادارییەکی ڕاستەقینەیە بە ڕێبازە پیرۆزەکەی سەرۆک مام جەلال و خوێنی شەهیدان .

لە بەرامبەردا ؛ هەڤاڵان عەلی بناوەسوتەی و نامیق کانی سێفی؛ جەختیان کردەوە لەسەر پەیامی وەفاداریی خۆیان بۆ ڕێبازی ڕەوانشاد سەرۆک مام جەلال تا دواپشوو وەک ڕێبواری ئەم ڕێگە پیرۆزە و پێشمەرگەی گەلەکەیان دەمێننەوە .