هەواڵ و چالاکی

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکۆشەری دێرین رزگار کەمال ساڵح بەسەرکاتەوە

رۆژی ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی، سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (رزگار کەمال ساڵح)یان کرد.

لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت بە شکۆوە ڕۆڵی جوامێرانەی هەڤاڵ رزگاریان بەرز هەڵسەنگاند،کە وەک پێشمەرگەیەکی بەورە و قارەمان ، کە هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریدا بووە.

هاوکات پەیام و سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانییان ئاڕاستە کرد و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست.

لای خۆیەوە، هەڤاڵ رزگار کەمال وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە، دووپاتی کردەوە وەک پێشمەرگەی گەل و یەکێتی، درێژەپێدەری ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان دەبێت ، بۆ پارێزگاری لە خاک و نیشتمان .