لێپرسراوی مەکتەب
قوباد تاڵەبانی، بەبۆنەی یادی مەولود، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات

بەبۆنەی یادی پیرۆزی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم.
بەرزڕاگرتنی ئەم بۆنەیە کە بەشێکە لە کولتوور و تایبەتمەندیی دیاری گەلەکەمان هاندەرمانە بۆ قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی، ڕێزگرتنی یەکتر و بەهێزترکردنی پێکەوەژیان لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا.
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
