سلایدهەواڵ و چالاکی

مەکتەبی سکرتارییەت: مەحمود خۆشناو بە کارە رۆشنبیرییەکانی خاوەن مێژوویەکی زێڕین و پرشنگدارە

رۆژی ٣١ـی ئاب ی ٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری هەولێر، سەردانی نوسەر و رووناکبیر و تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ مەحمود خۆشناو یان کرد .

لەو سەردانەدا, مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە گرنگییەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ مەحمود خۆشناو یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشییان بۆ خواست.

مەکتەبی سکرتارییەت بە شکۆوە مێژوو و قارەمانێتی هەڤاڵ مەحمود خۆشناو-یان هێنایەوە بەرباس وەک پێشمەرگەیەکی بە هەڵوێست و سەر راستی شۆڕشی نوێ کە لە هەموو وێستگەکانی خەباتی کوردایەتی خاوەن مێژوویەکی زێڕین و پرشنگدارە.

لەبەرامبەر ئەو رابردووە پڕ لەسەروەرییەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکردو پێزانینیان دەربڕی بەرامبەر بە خەباتی پاک و نەپساوەی .