لێپرسراوی مەکتەب
قوباد تاڵەبانی بە مەبەستی سەرەخۆشی، سەردانی شاعیری گەورە (لەتیف هەڵمەت) دەکات

هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، سەردانی (مامۆستا لەتیف هەڵمەت) شاعیری گەورە و ناسراوی کوردستانی کرد بە مەبەستی پرسەو دڵنەواییکردن بۆ گیانلەدەستدانی هاوسەری بەڕێزیان.
لەو سەردانەیدا قوباد تاڵەبانی هاوخەمی دەربڕی بۆ کۆچی دوایی خاتوو سورەیا عەلی، هاوسەری مامۆستا لەتیف هەڵمەت، و ئومێدی خواست خوای گەورە روحی خاتوو سورەیا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری و تەندروستی بە مامۆستا لەتیف هەڵمەت ببەخشێت.
