لێپرسراوی مەکتەب

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، سەردانی سیاسەتمەدار (عومەری سەید عەلی) دەکات

هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستیی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری گەورەی کورد (عومەری سەید عەلی)، سەردانی بەڕێزیانی کرد.

لەو بارەیەوە، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە: خۆشحاڵ بووم کە باری تەندروستی بەڕێز (عومەری سەید عەلی) جێگیرە و هیوادارین هەرچی زووترە بە تەواوی بەسەر نەخۆشییەکەیدا زاڵ بێت.