سلایدهەواڵ و چالاکی

مەکتەبی سکرتارییەت، دوو تێکۆشەری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکاتەوە

رۆژی ٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دوو سەردانی جیادا لە ناحییەکانی سەنگەسەر و بۆسکێن ی سەر بە دەڤەری راپەڕین، هەریەک لە هەڤاڵان (عەلی میر یەحیا بەگ سەلیم، کەمال مستەفا ئیبراهیم) پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بەسەر کردەوە.


لەو سەردانانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵ و بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواستن.


مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە ڕێزەوە باسیان لە خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵانی دەڤەری راپەڕین کرد وەک بەشێکی گەورە و کاریگەری شۆڕشی نوێ کە بە هێز و ورەی پۆڵاینیان توانیان بەرامبەر بە رژێمی بەعسی رووخاو بووەستنەوەو سەرکەوتووبن، لەم رووەوە هەڤاڵان (عەلی میر یەحیا و کەمال مستەفا) وەک نموونەی باڵای خەباتی شاخی ئەو دەڤەرە، سنگیان کردبووە قەڵغانی روبەڕوبوونەوەکان و سازشیان نەدەکرد لەسەر بیروباوەڕی کوردایەتییان لەبەرامبەر ئەو خەباتە نەپساوەشدا، پەیامی وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکردن و دووپات لە ئازایەتیان کرایەوە.


لەبەرامبەردا؛ هەریەک لە هەڤاڵان عەلی میر یەحیا و کەمال مستەفا سوپاسی بەسەرکردنەوەکانیان کردو جەختیان لە خەبات و تێکۆشانی نەپساوەیان کردەوە و بە ئومێدەوە لە هەنگاوەکانی یەکێتی نیشتمانییان رووانی بۆ زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.