سلایدهەواڵ و چالاکی

مەکتەبی سکرتارییەت: مامۆستا (رەووف بێگەرد) لە بواری ئەدەبدا پێگەی دیارو مەزنی هەیە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی نووسەر و چیرۆکنووسی گەورەی کورد مامۆستا رەووف بێگەرد دەکات.

رۆژی ١٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە یاوەری ئازاد بەرزنجی نووسەر و وەرگێر و سەرۆکی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، لە شاری سلێمانی، سەردانی ئەدیب و نووسەر و چیرۆکنووسی گەورەی کورد مامۆستا رەووف سابیر سەعید ناسراو بە مامۆستا (رەووف بێگەرد) یان کرد.

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەنزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی مامۆستا رەووف بێگەرد یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ خواست.

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە شکۆ و قەدرەوە باسیان لە پێگەی مەزن و مێژووی درەوشاوەی مامۆستا ڕەووف بێگەرد کرد کە هەموو تەمەنی خستۆتە خزمەت قەزییەی گەلەکەی و بە نووسینە دڵسۆز و پربایەخەکانی بۆ گەل و خاکەکەی، بووەتە یەکێک لە فیگەرە دیارەکانی گەلی لە بواری ئەدەب و چیرۆک و رۆمانی کوردیدا، لە بەرامبەر ئەو مێژووە گەش و درەوشاوەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکردو جەخت لە پێگەی مەزنی کرایەوە .

لە بەرامبەردا، مامۆستا رەووف بێگەرد وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ مەکتەبی سکرتارییەت سەردان و بەسەرکردنەوەکەشی بەرز نرخاند .