سلایدهەواڵ و چالاکی

لە گەرمیان، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکۆشەری دێرین (عەزیز محەمەد عەلی) بەسەردەکاتەوە

لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی هەڤاڵانی گەرمیان، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە ناحییەی رزگاری سەردانی هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (عەزیز محەمەد عەلی) یان کرد.

لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ عەزیز یان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست.

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ خەبات و تێکۆشانی هەڤاڵ عەزیز محەمەد وەک پێشمەرگەیەکی رۆژە سەختەکانی خەباتی کوردایەتی کە لە سەنگەرەکانی خەباتدا ئازایانە تێدەکۆشا بۆ مافی رەوای گەلەکەی؛ لە بەرامبەر ئەو رابردووە زێڕینەشدا سڵاوی یەکێتییانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکرد.

لایخۆیەوە، هەڤاڵ عەزیز محەمەد سوپاسی بەرسەرکردنەوەکەی کردو بە شانازییەوە لە رابردووی زێڕینی خۆی دواو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە یەکێتی ئێستا بە هێزو گڕوتینێکی نوێوە خەبات دەکات بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.