سلایدهەواڵ و چالاکی
کونسوڵی گشتی چین سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال ی کرد

رۆژی ٢٢ـی ئەیلول ٢٠٢٦، لیو جون کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال ی کردو لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و یوسف زۆزانی پێشوازیکرا.
بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان, بەڕێز لیو جون، بە شکۆوە تاجە گوڵینەی رێزو وەفاداری لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال داناو لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بە رێزەوە باسی لە رۆڵ و خەبات و سەرکردایەتی سەرۆک مام جەلال کرد وەک یەکەمین سەرۆککۆماری عیراقی فیدراڵ کە خەباتی بۆ قووڵکردنەوەی ئاشتی و لێک نزیککردنەوەی جەمسەرە دژەکان بوو.
لە بەرامبەردا، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سوپاسی بەرێز لیو جون یان کرد بۆ کار و خزمەتەکانی وەک کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان .




