سلایدلێپرسراوی مەکتەب
“خۆشحاڵ بووم بە دیداری خاتوو ژیان، کچی نیشتمانپەروەری گەورەی کورد مامۆستا رەفیق حیلمی”

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، سەردانی “خاتوو ژیان”، کچی سیاسەتمەدار و رۆشنبیر و نیشتمانپەروەری گەورەی کورد مامۆستا (رەفیق حیلمی) کرد، لە دوای دیدارەکە لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەت ئەم نوسینەی بڵاوکردۆتەوە:
مێژووی زیندووی سەدەیەک لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردە، کە قسەت بۆ دەکات هەست دەکەیت بەشێک لە روحت لە سەردەمی مەلیکی کوردستاندا بەجێماوە، یان تۆش ئەندامێکی نهێنیی حیزبی هیوا بوویت، لە وشە بە وشەکانیدا بۆنی رابردوو دەکەیت و هەست دەکەیت بە قەد مرۆڤێکی ١٠٠ ساڵە بیروەریت هەیە.
خۆشحاڵ بووم بە دیداری خاتوو ژیان، کچی سیاسەتمەدار و رۆشنبیر و نیشتمانپەروەری گەورەی کورد مامۆستا رەفیق حیلمی، خوای گەورە ئەم یادگارە ئازیزەی مامۆستا رەفیق حیلمی تەمەندرێژ و لەشساغ بکات.



